.
09:20 - 29/03/2023
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێرانی تۆیۆتا کراون ناسراو بە مەلیکە دەکاتەوە.
موقەدەم سامان عەلی داود، ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند " ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەتایبەتی ئەو هاوڵاتیانەی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کراوون ناسراو بە "مەلیکە"یان هەیەو ئیستمارەیان لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان پڕکردۆتەوە دەبێت لە ماوەی یەک مانگدا لە رۆژی 30-3-2023 تاکۆتایی تاکۆتایی 2023-4-30 سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگایی هەولێربکەن بۆمەبەستی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان"
ئاماژەی بەوەشداوە، هەرهاوڵاتیەک لەوماوەیەدا کە دیاریکراوە دوابکەوێت و سەردان نەکات، بەرپرسیاردەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە