کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆلێگۆران

.

07:54 PM - 29/03/2023

ستران عەبدوڵلا

خۆڵێگۆران لە سیاقی خۆیدا دەتوانێ مانایەکی بە ناوەرۆکی تەقەموس بدات. تەقەموس بە مانای ئەوەی خۆت بە شتێک بزانیت کە مەرج نییە وا بێت. وەک ئەوەی پێم وابێت باشترین نووسەری کوردم بە جۆرێک ئەگەر یەکێک قسەی بە نووسینی کوردی کرد بێمە جواب و وابزانم مەخسەدی زاتی خۆمە، چونکە خەیاڵە وەهمییەکەم سێبەری  مەزنی بۆ دروست کردوم.
لە نموونەی تردا کەس ناوێرێ قسەیەک لەسەر ئەزموونی کوردستان بکات و رەخنەیەکی لێ بگرێت جەماعەت پێی سەغلەت دەبن و بە جنێوی نەشیاوی جەنگی مەغلوبەی سێبەرەکانیان، کە لە پارە و پاوەری حەرام تەمویلی دەکەن ، چی نەشێ و نەکرێ پێی دەڵێن و پێی دەکەن، وەک بڵێی خەڵکی کوردستان کرێچی نیشتمانی ئەوان بێت و سەهمێکی لەم ئەزموونە نەبێت ، قوربانییەکی بۆ نەدابێت باوەک ئەوانیش لە نەوت و جەوتی بەهرەمەند نەبێت .
ئەگەر قسە لەسەر خاوەندارێتی بێت شەهیدەکانی شۆرشی نوێ و یەکێتی ، رەنج و فرمێسکی گەلەکەمان خاوەندارێتی   راستەقینەی هەموو تەلارە بەرزەکانی ئەزموونی حکومەت و پەرلەمان و دەسکەوتەکانی تر دەکەن و کەس وەکو  یەکێتی زەحمەتی لەگەڵ نەکێشاوە. ئەمرۆش کە رەخنە دەگرن و دڵیان بۆی دێشێ هی ئەوەیە چونکە خۆسەپێنەکانی زۆرینەی بەسەرداکەوتوو  خراپی ئیدارە دەدەن ، خستویانەتە لێواری چەوتی و رێی جادەی خۆڵ ، دۆست و نەیاریان ڵێ تێگەیاندوین.

بەرێزان…دوو رەخنەی دڵسۆزانە و کەمێک دەردە دڵی مووچەخۆرێکی مووچە دواکەوتوو حکومەت ناروخێنێ و کەسیش با خۆی سەغلەت نەکات وا بزانێ کوردستان موڵکی ئەوانە و تاپۆیان کردووە  ئاخر قسە لەسەر کوردستان مەرج نییە هەر ئەوان بگرێتەوە. کوردستان هی باو و باپیرانی هەموو گەلی کوردستانە با ئێستا سەنوییەکەی دەستکاری کرابێت.
ئەم خۆلێگۆرینەتان  جوان نییە و تووشی ئیشتباهی کردوون. ئێوە هەر بەرپرسن لە کەموکوڕییەکان، بەڵام کۆی ئەزموونەکە هی کۆمەڵانی خەڵکە، هی خوێنی شەهیدەکان و رەنجی فەرهادی گەلەکەمانە و هەر خۆشیان دەیپارێزن ئەگەر (کەتنەکانتان )بهێڵێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە