.
06:51 - 29/03/2023
ئیسرائیل مانگێکی دەستکردی سیخوڕیکردنی بەناوی ئۆفیک سیانزە رەوانەی بۆسایی ئاسمانکرد.
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند :مانگە دەستكردەكە لە جۆری ئۆفێك سیانزەیە و یەكێكە لە مانگە دەستكردە پێشكەوتووەكان و بۆ مەبەستی چاودێریكردن و كاری سیخوڕی بەكاردێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، پرۆسەی ڕەوانەكردنی مانگە دەستكردەكە بۆ بۆشایی ئاسمان سەركەوتوو بووە و دوای گەیشتنیشی بە خولگەی دیاریكراوی خۆی چەند پشكنینێك بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی و شێوازی كاركردنی ئەنجام دەدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە