کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی ئەمنیی ئیدارەی گەرمیان کۆبوەوە و رێکارە ئەمنیەکان توندوتۆڵ دەکرێنەوە

.

03:29 PM - 29/03/2023

ئەمڕۆ (٢٩ی ئازار) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبونی قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی ئیدارەی گەرمیان، لەگەڵ لیژنەی ئەمنی کۆبووەوە و لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بەگرتنبەری رێکاری ئەمنی لەبەرامبەر سەرپێچیە جۆر بەجۆرەکان.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، دەستخۆشی لە تەواوی هێزە ئەمنیەکان کرد لەبەرامبەر پاراستنی ئەمنیەتی سنورەکە.جەختیشیکردەوە، پێویستە هێزە ئەمنیەکان هەماهەنگی تەواو لەنێوانیاندا هەبێت و هەوڵەکانیان زیاتر بەگەڕبخەن بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتییان و لێپێچینەوەی یاسایی لەتاوانباران و رێگریکردن لە سەرپێچی هاتوچۆ و تاوانە جۆربەجۆرەکان.

دواتر لەکۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری  بەڕێوەبەرایەتی و بەشەکانی ئاسایش و پۆلیس و هاتوچۆ، باسیان لەوەردەکاری کارەکانیان کرد و تاوتوێی کار و پلانی لیژنەی ئەمنی کرا.

لەکۆتاییدا لیژنەی ئەمنی بڕیاریدا بە توندکردنەوەی لێپێچینەوەکان لەبازگەکان و ناو شاردا لەبەرامبەر سەرپێچیکاران و ئۆتۆمبیلی جام تاریک، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسکیلانەی کەنایاسایی و بێ سەرەتا و بێ تابلۆن و لەبازگەکاندا بەشێوازی پارچە یان ساغ هاوردەی هەرێم دەکرێن.

بۆ ئەو مەبەستەش ژووری هاوبەشی دەزگا ئەمنیەکانی ئاسایش و پۆلیس و هاتوچۆ پێکدەهێنرێت و بڕیارەکان جێبەجێ دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە