کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا 1.5 ملیار دۆلار قەرەبوو دەداتە عیراق

.

02:53 PM - 29/03/2023


بەهۆی فرۆشتن و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیاوە بەبێ رەزامەندی عیراق، دەستەی دادوەری نێودەوڵەتی ئەنكەرەی پابەندكردووە كە بڕی یەك پۆینت پێنج ملیار دۆلار وەك قەرەبوو بداتە بەغدا، بەپێی بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتی توركیا لە ساڵانی 2014 بۆ 2018 لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە بەبێ رەزامەندی عیراق نەوتی هەرێمی كوردستانی هەناردە كردووە كە ئەوەش پێچەوانەی رێككەوتنێكی نێوان عیراق و توركیایە كە لە ساڵی 1973 لە نێوان ئەو دوو وڵاتە ئیمزا كراوە. پابەندكردنی توركیا بە قەرەبووكردنەوەی عیراق دوای ئەوە دێت دەستەی دادوەری سەر بەژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس لە بەرژەوەندی عیراق بڕیاری لە سكاڵایەكی ئەو وڵاتەدا كە دژی توركیا تۆماریكردبوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە