.
12:45 - 29/03/2023
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا لە زانکۆکان دەستپێدەکات ٦ هەزار کورسی بۆ دابینکراوە.
د.ئارام محمد خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا دەستپێدەکات ٦ هەزار کورسی بۆ دابینکراوە، کە زیاتر لە ٣ هەزار کورسی بۆ ماستەر و هەزار و ٨٠٠ کورسی بۆ دکتۆرا تەرخان کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین کورسی بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا تەرخان کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، هیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنی دەرماڵەدا نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە