.
11:13 - 29/03/2023
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، به‌تۆمه‌تی كڕین و فرۆشتنی حه‌ب به‌بێ مۆڵه‌تی پزیشك (ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكیی) مه‌فره‌زه‌كانی نوسنگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ به‌هاوكاری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس چاودێریان خستە سەر کەسێک کە لەیەکێک لەده‌رمانخانه‌کانی شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن كارمه‌ندی ده‌رمانخانه‌كه‌وه جۆرە حەبێک ده‌فرۆشرێت، كه ئه‌و حه‌به پێویسته له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه بۆ نه‌خۆش بنوسرێت، به‌ڵام كه‌سه‌كه وه‌كو مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر به‌كاریده‌هێناو له‌لایه‌ن كارمه‌ندی ده‌رمانخانه‌كه‌وه به‌بڕێك پاره‌ی زیاتر و به‌بێ (ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكیی) به كه‌سه‌كه‌ی ده‌فرۆشت، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه (كڕیاری حه‌به‌كه‌و كارمه‌ندی ده‌رمانخانه‌كه) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسنگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ به‌هاوكاری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا ده‌ستگیربكرێن، هه‌روه‌ها ده‌رمانخانه‌كه‌ش بەبڕیاری دادوەر داخرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (أ، ن، ح) له‌دایكبووی 1996 و (م، هـ، ئـ) له‌دایكبووی 1998 به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە