کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بەفر و باران بارین هەیە

.

10:07 AM - 29/03/2023

 

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەر ناوچەکەمان لە درەنگانی شەوی پێنج شەمە هەیە.

کەشناسیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە ئێستادا کاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردە گەیشتۆتە سەر بەشێک لە وڵاتی تورکیا کە سەرچاوەکەی جەمسەری باکوورە بۆیە پێشبینی دەکەین سبەی لە درەنگانی شەودا ئەو بارستە هەوایە ساردە بگاتە سەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و پاشان لە رۆژی هەینی تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کاریگەر بێت بەم بارستە هەوایە ساردە، لەگەڵ گەیشتنی ئەم بارستە هەوایە ساردە پلەکانی گەرما بەچەند پلەیەک نزم دەکاتەوە و بەتایبەت نزمترین پلەکانی گەرما وە پێشبینى دابارین هەیە بە تایبەت لە کاتەکانى بەیانى زووى رۆژى هەینى کەمێک باران و بەفریش لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان دەبارێت .

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ بەردەوامى نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما لە رۆژى هەینى شەپۆڵێکى بەفر بارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزیان لە 2000 مەتر زیاترە بەفر بارینى دەبێت .

باسی لەوەشکردووە، چڕترین ماوەى بەفر بارین دەکەوێتە شەوى هەینى و بەرەبەیانى رۆژى شەممە .ئاستى بەفرى پێشبینیکراو لە نێوان (5-15)سم دەبێت رۆژى شەممە نزمترین پلەکانى گەرما لە قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر پلەى سیلیزى وە لە سەنتەرى پارێزگاکان لە نێوان (2-4) پلەى سیلیزى دەبێت.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە