کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاری بە ئاگر مەکەن...!

.

02:05 - 28/03/2023

یاری بە ئاگر مەکەن...!

سمکۆ ئەسعەد

هەڵمەتێکى نیگەرانیى فەرمى و نافەرمى لەسەر زارى ژمارەیەک لە بەرپرسە سیاسیى و حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بەرامبەر بە کونسوڵى کشتیى ئەمریکا لە هەولێر (ئێرڤین هیکس) سەریهەڵداوە ، لەسەر ئەوەى ڕاپۆرتێکى (فۆرن پۆڵسى) لە هەژمارى خۆى بڵاوکردۆتەوە ، لە ڕاپۆرتەکەدا ناوى هەرێمى کوردستان بە (کارتۆنى) هێنراوە.

سوپاس بۆ خوا ، تا ئێستا نیگەرانییەکانى ئەو بەرپرسانە زارەکین ، وپێویستە لە ئێستا بە دوا ئەو هەڵمەتە ڕابگرن وچى تر بەردەوام نەبن ، ئەبێت بزانن جەنابى (کونسولى گشتى) پارێزبەندییەکى فرە چەشنە و فرە ئاستى گوتراو و نەگوتراوى هەیە ، توخن کەوتنى ئەوەندە ئاسان نییە.

سەرچاوەى خۆگرژکردن لە جەنابى (کونسوڵى گشتى) لە هەرێمدا ، هەمان سەرچاوەى گرژبوونە بەرامبەر ( ئاستە ناوخۆیى و دەرەکییەکان ، بڕیارى دادگا باڵا و نێودەوڵەتییەکان ، ڕێکخراوە نێودەوڵەتى و کەسایەتییە پسپۆڕەکان) کاتێک ڕاستییەک ئەدەن بە ڕووى هەرێمدا لە برى ئەوەى بپرسن : (بۆچى بەو شێوەیە هەرێم ئەبینن) ئەچن بەگژیاندا و بدرۆیاندا ئەخەنەوە و سەدان لاپەڕەى بێ بەها بڵاوئەکەنەوە .

ئەوەى بەرپرسانى هەرێم بە جەنابى (کونسوڵى گشتى) یان وتوە لەم دوو ڕۆژەدا ، بەرپرسانى چین و روسیا بە دیپلۆماتکارێکى ئەمریکیان لە وڵاتەکانیاندا نەوتووە، یڵێیت ئەم بەرپرسانەى هەرێم خۆیان لەوان لا بەهێزتر بێت ونەزانن :
- ئەمریکا نەبوایە ، هەردەبوو لە ژێر هەڕەشەى بەعسدا بوونایە .
- ئەمریکا نەبوایە ، سستمى فیدرالى و مافى کورد لە دەستووردا نەئەبینرا .
- ئەمریکا نەبێت ، هەرێم بەرگەى رۆژێکى سوپاى عیراق ناگرێت .
- ئەمریکا نەبێت ، ئێوە نین .

ئێستاش نەچوە بچێت ، تۆزێک لە مێژوو بخوێننەوە ، پەندێک لە یابانیەکان وەرگرن ، کاتێک ئەمریکا لە جەنگى جیهانى دوەەمدا بەر چەکى ئەتۆمی دان ، نەیانوت ئەمریکا بۆ وایکرد ، وتیان ئێمە چیمانکرد وامان بەسەر هات؟! (کونسوڵى گشتى) ئەمریکا لە هەولێر ، چەکى لە دژ بەکار نەهێناون ، مەچن بە گژیا ، لێى بپرسن چیمان کردووە بە (کارتۆنى) ئەمانبینن ، تکایە یارى بە ئاگر مەکەن

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە