.
01:46 - 28/03/2023
بەهۆی خراپی ئەنجامی یانەكەیانەوە بەرپرسانی یانەی توتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی گرێبەستی ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەكەیان هەڵوەشاندەوە .
شەوی رابردوو لە بەیاننامەیەكی رەسمیدا بەرپرسانی یانەی توتنهام ئاشكرایان كرد : دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ كۆنتی هەردوولا گەیشتنە ریێكەوتنی كۆتایی و گرێبەستی ئەو راهێنەرەیان لەگەڵ یانەكەیان كۆتایی پێ هێنا.
لە لایەكی تریشەوە سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : تا كۆتایی ئەم وەرزە كریستیان ستێلین وەكو راهێنەری كاتی یانەكەیان دەمێنێتەوە و لە هاوینی داهاتووشدا گرێبەست لەگەڵ راهێنەرێكی نوێ ئیمزا دەكەن.
سەرچاوەكان باسیان لەوەش كردووە : ئەگەری هەیە ئیدارەی یانەی توتنهام گرێبەست لەگەڵ جولیان نایگلسمانی ئەڵمانی و راهێنەری پێشووی بایرن میونشن ئیمزا بكەن و لە وەرزی نوێدا بیكەنە راهێنەری یانەكەیان .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە