کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە بیر لە گواستنەوەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی دەكاتەوە

.

01:43 PM - 28/03/2023


 لە پێناو بە هێزكردنی ریزەكانیان لە وەرزی داهاتوودا بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و لە پلانی ئەوەدان گرێبەستێك لەگەڵ  پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی رۆمای ئیتاڵی ئیمزا بكەن .
 سەرچاوەیەكی نزیك لەو یانە كەتەلۆنییە ئاشكرای كردووە : چاڤی هێرناندیزی راهێنەری بلاوگرانا لە پێناو بەهێز كردن و رێكخستنەوەی هێڵی ناوەراستی یانەكەی  داوایەكی پێشكەشی ئیدارەی بەرشەلۆنە كردووە ئەویش تا لە ماوەی داهاتوودا هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی دیبالا دەست پێ بكەن .
 ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كردووە : لەسەر داوای چاڤی بەرسانی یانە كەتەلۆنیەكە لای خۆیانەوە بۆندێكیان بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ ئامادە كردووە  تا لە ماوەی داهاتوودا و لە بەرامبەر دەستەبەر كردنی تواناكانی ئەو یاریزانە پێشكەشی رۆمای بكەن .
 لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەكانی هەواڵ رایانگەیدووە : هەرچەندە رۆما لە بەرامبەر دەست بەرداربوون لە تواناكانی ئەو یاریزانە تەمەن 29 ساڵە داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەكەن  بەڵام بەرپرسانی بەرشەلۆنە لەو باوەڕەدان بتوانن لە میركاتۆی هاوینەدا بۆندەكەی بە كەمتر لەو نرخە یەكلایی بكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە