کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس لە ئامادەكاریدایە گرێبەست لەگەڵ ئیمریك لاپۆرت ئیمزابكات

.

01:39 PM - 28/03/2023


 ئیمریك لاپۆرتی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بۆتە جێگەی سەرنجی بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و لە هەوڵی ئەوەشدان لە هاوینی داهاتوودا بیبەنە یاریگای ئالیانز ستادیۆم و ریزەكانیان بەو بەرگریكارە بەهێز تر بكەن .
 رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی خانمە پیرەكە  چاویان بڕیوەتە تواناكانی  لاپۆرت و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە وەرزی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن .
 رۆژنامەكانی ئەڵمانیا باسیان لەوەش كردووە : بەرپرسانی یۆڤی لە ماوەی داهاتوودا لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە گفتوگۆ ئەنجام دەدەن  ئەویش بە هیوای ئەوەی ناوبراو رازی بكەن لە میركاتۆی هاوینەی ساڵی داهاتوودا روو لە ریزەكانیان بكات.
  رۆژنامەكان باسیان لەوەش كردووە : هەرچەندە  لاپۆرت لە هاوینی 2025 دا بۆندەكەی لەگەڵ مان سیتی كۆتایی پێدێت  بەڵام ناوبراو لە ریزەكانی ئەو یانە ئینگلیزییە هەست بە ئاسوودەیی ناكات و هەر بەو هۆیەشەوە پێشبینی دەكرێت لە ئەگەری پێشكەش كردنی بۆندێكی گرانبەها بە ئیدارەی ئەو یانەیە ئەوا دەستبەرداری تواناكانی ئەو بەر گریكارە تەمەن 28 ساڵە ببن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە