کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان دەیەوێت فرانك كیسێ بگەڕێنێتەوە خولی یانەكانی ئیتاڵیا

.

01:37 PM - 28/03/2023


 ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی فرانك كیسێی كۆتدیڤواری و یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەست پێكردووە و بە نیازیشن لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەنجام بدەن.
  رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی نێراتزووری گرنگیەگی زۆر بە تواناكانی  فرانك كیسێ دەدەن و هەموو هەوڵێكی خۆشیان دەدەن لە نزیك ترین كاتدا چارەنووسی یەكلایی بكەنەوە  رۆژنامەی كۆر یری دیلۆ سپۆرت .
 لای خۆیەوە بڵاویكردۆتەوە : بەرپرسانی ئینتەر ئامادەییان نیشانداوە بۆندێكی درێژخایەن لەگەل َ كیسێ ئیمزا بكەن و مووچەیەكی زۆریشی پێشكەش بكەن  ئەویش تا ئەو یاریزانە كۆتدیڤوارییە فشار بخاتە سەر ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە و لە میركاتۆی داهاتوودا رێگەی بدەن جارێكی تر بگەڕێتەوە خولی یانەكانی ئیتاڵیا  .
 فرانك كیسێی تەمەن 26 ساڵ هاوینی رابردوو دوای تەواو بوونیی ماوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەی سی میلان پەیوەندی بە ریزەكانی بەرشەلۆنەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا هاوینی 2026 گرێبەستەكەی كۆتایی پێدێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە