.
01:36 - 28/03/2023
بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی دەكات محەمەد قودوسی غانی و هێرشبەری بە توانای یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی لەلایەن بەرپرسانی یانەی بوروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە كراوەتە ئامانج .
بە پێی هەواڵی رۆژنامە ئەڵمانییەكان : بەرپرسانی دۆرتمۆند هەوڵەكانیان بۆ كڕینی محەمەد قودوس دەست پێ كردووە و بە نیازیشن لە نزیك ترین كاتدا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی ئەیاكس دەست پێ بكەن ئەویش تا بتوانن لە ماوەی داهاتوودا ناوبراو ببەنە ریزەكانیانەوە و سوود لە تواناكانی وەربگرن .
رۆژنامە ئەڵمانییەكان باسیان لەوەش كردووە : ماوەی چەند هەفتەیەكە بەرپرسانی دۆرتمۆند چاودێری ئەو یاریزانە دەكەن و زۆر بە ئاست و تواناكانی سەرسامن جێی باسە محەمەد قودوسی تەمەن 22 ساڵ لە هاوینی 2020ەوە پەیوەندی بە یانەی ئەیاكس ئەمستەردامەوە كردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و ببێتە جێگەی سەرنجی یانە بەهێزەكانی ئەوروپا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە