.
01:33 - 28/03/2023
لە میانی پێشبڕكێ رەسمییەكانی قۆناغی پورتوگالی مۆتۆ جی پی كە یەكەمین قۆناغی پێشبڕكێكانی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتییەكەیە فرانسیسكۆ باگنیای ئیتاڵی و شۆفێری تیمی دوكاتی توانی خێراترین كات تۆمار بكات و پلەی یەكەمی ئەو قۆناغە مسۆگەر بكات .
بە جیاوازییەكی كەمیش لەگەڵ باگنیا ماڤرێك ڤینالیسی ئیسپانی و شۆفێری تیمی ئەپرێلا پلەی دووەمی بەدەست هێنا و پلەی سێیەمی ئەو پێشبڕكێیەش لە بەرژەوەندی ماركۆ بیزیچی ئیتاڵی و شۆفێری تیمی دوكاتی بوو دوای تەواو بوونی پێشبڕكێ رەسمیەكانی قۆناغی پورتوگالی مۆتۆ جی پی فرانسیسكۆ باگنیای ئیتاڵی و شۆفێری تیمی دوكاتی توانی بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی ریزبەندی شۆفێرانی مۆتۆ جی پی بەهێز تر بكات .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە