کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە

.

08:15 PM - 26/03/2023

ستران عەبدوڵلا

خوا دەکا ناکرێینە شەریک لە شکستەکانتان، خوا دەکا لە تۆماری هەڵسەنگاندنی مێژوودا ئەم هەڵە و پەڵە زۆرەتان  لەسەر ئێمە حیساب ناکرێت ، لەسەر هیوا و ئاواتی گەلەکەمان حیساب ناکرێت و لە پشکی شایستەیی دوا رۆژی کوردایەتی و ئەزموونی بەخەرجی زۆر بە دیهاتووی کوردستان گلنادرێتەوە و پاشەکەوت ناکرێت ، قەینا با هەر لە سەرکەوتنە گریمانییەکانتان بێبەش بکرێین و سێڵڤای وامان لەگەڵ سەرکەوتوانی باغر بوو نەگەرەکە.
ئاخر هێشتا هیچی بە دەست نەهێناوە دەڵێ بەشتان نادەم، برا شتێک وەدەست بێنە بۆ گەلەکەمان ، قیروسیا لە بەشی حزب و لایەنە هاوبەشەکانی تر. با هەر بێبەش بین، سەری کورد و تەندروستی گەل سەلامەت بێت.
قەینا ئێوە دەسکەوت بۆ گەل بێنن ، ئێمە هەر دوعای خێرتان بۆ دەکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە