کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنە تەندروستییەکانی دەربەندیخان دەستبەسەر بڕێکی زۆر لەخۆراکی بەسەرچوودا گرت

.

06:18 PM - 26/03/2023

 

لیژنە تایبەتمەندەکانی تەندروستی لەدەربەندیخان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە خۆراکی ماوەبەسەرچووداگرت.

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان رایگەیاند :ئەمرۆ یەکشەممە ، لەژێرچاودێری بەرێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان، لیژنە تایبەتمەندەکانی تەندروستی راسپێردران چاودێری ووردی بازاڕبکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی لیژنە تەندروستییەکانی دەربەندیخان، توانرا دەستبەسەر بڕێکی زۆر لە خۆراکی ماوەبەسەرچوودا بگیرێت هاوکات، دەستبەسەر برێکی زۆر لە  کەرەستەی پاککەرەوەدا گیرا و دواتر لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە سەرجەمی ئەوماددەخۆراکی و کاڵایانەی دەستی بەسەردا گیرابوون لەناوبران.

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان لەپەیامێکداداوا لەهاوڵاتیان دەکات و دانیشتوانی شارەکە دەکات، لەکاتی کڕینی  پێداویستی و بەتایبەت ماددە خۆراکییەکاندا لەمانگی رەمەزاندا، بەووریاییەوە  مامەڵەبکەن و ئاگاداری کاتی بەسەرچوونی ماددە خۆراکییەکان بن و لەئەگەری بینینی هەر سەرپێجییەکیش لیژنە تایبەتمەندەکانی تەندروستی ئاگاداربکەنەوە.

 

c0eec287-59a1-48b9-96d7-7fca19334847.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە