کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هندستان 36 مانگی دەستكردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمانكرد

.

05:43 PM - 26/03/2023

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی هندستان 36مانگی دەستکردی ئاراستەی بۆشایی ئاسمانکرد.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە:ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی هندستان لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی ساتیش داوان لە شاری سریهاریكۆتا موشەكێكی ئاڕاستەی بۆشایی ئاسمان كرد كە 36 مانگی دەستكردی جۆری (ئێڵ ڤی ئێم سری) هەڵگرتبوو، هەڵدانی ئەو موشەكە بە هاوبەشی كۆمپانیای وەن وێبی بەریتانی و كۆمپانیای نێو سپەیسی هندستانی ئەنجامدرا.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو مانگە دەستكردانە كێشیان 150 كیلۆگرامە كە لە 12 فڕۆكەدا جێگیركراون و هەر فڕۆكەیەك بە بەرزی چوار كیلۆمەتر جیاكراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە پێكدادانی نێوانیان بكرێت، ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەڵدانی ئەم موشەكە دەبێتە 18 هەمین هەڵدانی كۆمپانیای وەن وێبی بەڕیتانی و سێیەم هەڵدانیان لەمساڵدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە