.
05:36 - 26/03/2023
ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشكرایكرد، لە پشووەكانی نەورۆزدا 85 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی كردوە، كە زۆربەیان گەشتیاری ناوەڕاست و باشووری عێراق بوونو بەشێكی تریشیان گەشتیاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوون.
ڕاشیگەیاند، بەراورد بە نەورۆزی ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ گەشتیاری زیاتر ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە، ئەوەش وایكردوە سلێمانی لە هاتنی گەشتیاردا پلەی یەكەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت.
هاوكات هێرش فەیزوڵا بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری گەرمیان ڕایگەیاند، لە پشووەكانی نەورۆزدا 24 هەزارو 200 گەشتیار سەردانی گەرمیانیان كردوە، لەو ژمارەیەش 21 هەزارو636 گەشتیار لە ناوەڕاستو باشووری عیراقەوە هاتوونو 2 هەزارو 564 گەشتیاریش لە دەروازەی پەروێزخانەوە هاتوونە سنووری گەرمیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە