.
05:30 - 26/03/2023
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بڕی 500 ملیار دینار بۆ كڕینەوەی گەنمی جووتیاران لەم وەرزەدا تەرخانكراوە و چەندین كۆگای تایبەتیش ئامادەكراون بۆ وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران.
حەیدەر نوری بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە ئاشكرایكرد، 500 ملیار دینار بۆ كڕینەوەی گەنمی جووتیاران تەرخانكراوە، پارەكەش بەپێی كاتی وەرگرتنی بەرهەمەكان دابەشدەكرێتو هەر جووتیارێك زووتر بەرهەمەكەی بداتە سایلۆ، زووتر شایستە داراییەكانی وەردەگرێت.
وتیشی، سێ مانگە دەستیان بە دروستكردنی چەندین كۆگا لە پارێزگاكان بەتایبەتی لە هەردوو پارێزگای موسەننا و كەركوك كردووە بۆ وەرگرتنی دانەوێلەی جووتیاران.
ڕۆژی 23ی ئاداری 2023 بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنو بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران كۆبوەوەو بڕیاردرا بۆ ئەمساڵ یەك تۆن گەنم بە 850 هەزار دینار وەربگرێتەوەو لەماوەی دوو هەفتەشدا پارەی گەنمی جووتیاران خەرج بكرێت. هەروەها بڕیاردرا لە سەرەتای مانگی نیسانەوە دەست بە وەرگرتنەوەی گەنمی جووتیاران بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە