.
04:54 - 26/03/2023
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژە بۆ دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی رووسیا دەکات.
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لە وتارێكدا هۆشداریدا لە دەستبەسەراگرتنی سەروەت و سامانی ڕوسیا لەلایەن ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە و ڕایگەیاندووە :كە پێشتر جانێت یێلن وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە كە دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ڕوسیا دەبێتە دەستپێكێك بۆ پێشێلكردنی بنەما یاساییەكانی وڵاتانی ڕۆژئاوا.
ئاماژەی بەوەشداوە، كە چەند لێپرسراوێكی ئەمریكا تەئكیدیان لەوە كردۆتەوە كە دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ڕوسیا متمانەی دۆلار لە جیهاندا ناهێڵێت و وڵاتانی بیانی ئامادەنابن پارەی دانراو لە بانكەكانی ئەمریكادا بهێڵنەوە و وەبەرهێنان بكەن لە ترسی دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانەكانیان.
هاوكات لە درێژەی وتارەكەیدا نیۆڕك تایمزدا هۆشداری توند لەبارەی ئەو دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانە دەدات و تەئكید لەوە دەكاتەوە كە ترسی ئەوە هەیە كە ئەو جۆرە مامەڵەكردنە متمانە بە سیستەمی یاسا نێودەوڵەتییەكان و ڕێككەوتنەكان لاواز بكات كە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە مێژە بەرگری لێدەكەن، ئەوەش لە كاتێكدایە كە وڵاتانی ئەوروپا ڕایگەیاندبوو سەروەت و سامانی ڕوسیا بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئۆكرانیا بەكاردەهێنن و بڕیاریشیاندا لیژنەیەكی تایبەت بەو پرسە پێكبهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە