کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا: ئەمریكا دەیەوێت جەنگی ئۆكرانیا بەردەوامبێت

.

04:37 PM - 26/03/2023

ووتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت "بەشێکی زۆر لەبەرپرسانی ئەمریکا دەیانەوێت جەنگی ئۆکرانیا بەردەوام بێت" 

لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئێن تی ڤی ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا ڕایگەیاند "ئەوەی لە سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن بینیویەتی سەبارەت بە پرسی ئۆكرانیا بێجگە لە هەندێك كەس نەبێت زۆربەی ئەو لێپرسراوانەی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆ كی ئەمریكا دەیانەوێت جەنگی ئۆكرانیا بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد،  لە سەرەتاوە پابەند بوون بە سیاسەتێكی هاوسەنگ دژ بە شەڕ و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا تەئكیدی لەو بابەتە كردۆتەوە.

 وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژئاوا دەستپێشخەرییەكەی چینی سەبارەت بە ئەنجامدانی ڕێككەوتنی ئاشتی لە ئۆكرانیا پشتگوێ خستووە بۆ ئەوەی حكومەتی پەكین متمانە بەدەست نەهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە