کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆکایەتیی هەرێم رۆژی ١٨ مانگی ١١ ی ئەمساڵی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

.

02:54 PM - 26/03/2023

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکایەتیی هەرێم رۆژی ١٨ مانگی ١١ ی ئەمساڵی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرلەوەی رۆژی هەلبژاردن دیاریبکەین سەردانی هەموو لایەنەکەنمان کردوە و پرس و رامان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان کردووە و هەموولایەک کۆکن لەسەر ئەوەی هەلبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت، هەروەها فراكسیۆنەكان بەنیازن بە یەك پرۆژەی هاوبەش بچنە پەرلەمانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ٨٠٪ كۆدەنگی هەبووە لەسەر هەڵبژاردنەكە و پرسێكی نیشتمانی گەورەیە و چاوەڕوان دەكەین پێشوازیی لێبكرێت

باسی لەوەشکرد، پێویستە مافی پێکهاتەکان پارێزراوبن.

تەئکیدیکردەوە، هەموو باشنەبوونی پەیوەندیی لایەنەكان رەنگدانەوەی سلبی دەبێت، دەمەزراوە رەسمییەكان هەنگاوی جددیان ناوە، سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێم لەسەر ئەوە نەوەستاون كە كەی پارتی ویەكێتی دەگەنە رێككەوتن.

روونیشیکردەوە، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا لە باشترین ئاستدایە.

ئاشکراشیکرد، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە 6ی 11لە هەرێمی كوردستان ئەنجام نادرێت.

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە