.
01:51 - 26/03/2023
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکردووە کە لە پێنج کەس پێکهاتوون و چواریان ژن و یەکێکیان پیاوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر هۆگر عەزیز رایگەیاند، دوای ئەوەی کەسێک هاتووە و سکاڵای تۆمارکردووە لەسەر ئەوەی بڕی 80 هەزار دۆلاری لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لێدزراوە، تیمێکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنرا.
باسی لەوەشکرد، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریخست کە دوو ژن و پیاوێک هەستاون بە ئەنجامدانی تاوانی دزییەکە، دوای بەدواداچوون توانرا چەند بانێکی گەورەی دزیکردن دەستگیربکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی دەستگیرکراون پێکهاتوون لە چوار ژن و سێ کچی تەمەن 13 بۆ 17 ساڵ، کە هەستاون بە وەستان لە رێگای نێوان هەولێر موسڵ و لەگەڵ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان سەرکەوتوون و هەرچییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا هەبووە دەیاندزی.
ئەوەشی خستەروو، لە دوو باندیاندا هەشتا هەزار دۆلار و چوار ملیۆن دینار دەستیبەسەرداگیراوە و دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان، لە کەیسێکی دیکەدا پێنج ملیۆن دینار دەستیبەسەردا گیراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە