کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات

.

10:28 AM - 26/03/2023

کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کەشوهەوای 48 سەعاتی هەرێمی راگەیاند، کە پێشبینی شەپۆلیێکی باران بارین دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند، ئەمرۆ یەکشەممە کەشوهەوا هەور دەبێت، لە پاش نیوەرۆ پێشبینی هاتنی شەپۆلی باران بارین  دەکرێت بۆ سەر ناوچەکەمان بە گشتی ,کاریگەری پاڵە پەستۆیەک لە سەر عیراق ڕوو لە ناوچەکەمان  دەکات  , باران بارین لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکان دەبارێت, هەندێ جار هەورە تریشقەو لێزمە بارانی کورتخایەن دروست دەبێت , بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و کەرکووک وە ناوچەشاخاویەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری باران بارینی زیاترە.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو .

سبەی دوو شەممە، ئاسمان هەوری دەبێت و باران بارین لە کاتی جیا جیا بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبارێت، لەگەڵ باران هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ لێزمە باران لە هەندێ کاتی جیا، لە شەودا کاریگەری شەپۆلی باران بارین کۆتای دێت لە سەر بەشێک لە ناوچەکەمان و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

هەروەها پلەکانی گەرما نزم  دەبێتەوە بە (1-3) پلە   بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  21 پلەی سیلیزی

سلێمانی   : 20 پلەی سیلیزی

دهۆک      : 19 پلەی سیلیزی

کەرکوک   : 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە   : 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ      :   19 پلەی سیلیزی

سۆران    :  18  پلەی سیلیزی

گەرمیان  :  24 پلەی سیلیزی

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە