کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی پەرلەمانی عیراق دواخرا

.

11:36 PM - 25/03/2023

كاروان یاروەیس رایگەیاند، كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی ئەنجومەن لەبارەی دەنگدان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاساییەوە دواخرا.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی ئەنجومەنی لەسەر دەنگدان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاساییەوە دواخرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناكۆكیی توند لەبارەی هەمواری یاساكەوە هەیە كە گرنگترینیان بازنەی هەڵبژاردن و سیستمی سانت لیگۆ و هەڵبژاردن لە كەركوك و رۆژی هەڵبژاردنەكەوەیە هەیە.

باسی لەوەشکرد، بەشێكی زۆری سەركردەی هێزە سیاسییەكان لە بینای ئەنجومەنی نوێنەرانن و لەگەڵ سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راوێژدان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە