کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەربەتێک لە بازاڕەکانی هەرێم دەفرۆشرێت کە دەبێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە

.

11:23 PM - 25/03/2023


د.کاوە شەریف رایگەیاند، پێکهاتەی ئەو رەنگە شینەی ئەمڕۆ بۆ خواردنەوە بەکارهێنرا،کاریگەری راستەوخۆی لەسەر خانەکانی مێشک هەیە کە دەبێتە هۆی چالاککردنی خانە شێرپەنجەییەکان لە مێشک و گەدەدا.

د.کاوە شەریف خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە کیمیا رایگەیاند، ئەو ڕەنگە شینەی کە ئەمڕۆ بینرا لەگەل چەند بوتلێک شەربەت دانرابوو لە هەندێ پەیجدا بریتی یە لە blue e133 (C37H34N2Na2O9S3) کە لە هەموو ولاتان قەدەغەکراوە تەنها لای خۆمان نەبێت ئەم ڕەنگە لە تاقیگەی کیمیای ئەندامی دا دروست دەکرێت بە کارلێکی خەست بوونەوەی.-formylbenzenesulfonic acid و aniline . کاریگەری راستەوخۆی لەسەر خانەکانی مێشک هەیە کە دەبێتە هۆی چالاککردنی خانە شێرپەنجەییەکان لە مێشک و گەدەدا.
باسی لەوەشکرد، لەهەندێ توێژینەوەشدا ئاماژە بە زیانەکانی ئەم مادەیە دەکات کە کاریگەری هەیە لەسەر پێست کە دەبێتە هۆی خورانی پێست و بون بە حەساسی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا هەموو ئەو ڕەنگانە دەخەمە ڕوو کە بەکاردێن لە خواردنەوە و خواردندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە