.
07:44 - 25/03/2023
کۆسرەت رەسول عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود دەردەبڕێت
بەڕێزان: ئاراس شێخ جەنگی و لاهور شێخ جەنگی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود) خێزانی کۆچکردوو شێخ جەنگی و دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە