.
07:18 - 25/03/2023
حكومه‌تی عیراق كارتێكی دیكه‌ی یاسایی له‌دژی هه‌نارده‌ی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا كه‌وته ده‌ست و پێشتریش كارتی دادگای فیدراڵی له‌ده‌ستبوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم لەکاتێکدا رۆژانە حکومەتی هەرێم 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی تورکیا دەکات و وەزارەتی نەوتی عیراقیش بەڕەسمی پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، "ئەم بڕیارە نابێتە بەربەست لەبەردەم پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنکەرە".
ئه‌نكه‌ره له نیوه‌شه‌وی 25/3/2023 به‌ره‌سمی به‌غدا به خه‌به‌ر هێنا و ئاگاداری كرده‌وه كه "دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له دۆسیه‌ی درێژخایه‌نی ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كورد له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا بڕیاری ده‌ركردووه" و به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئارگه‌سی توركی:" ئه‌وه گورزێكی دیكه‌یه له‌هه‌رێمی نیمچه سه‌ربه‌خۆی عێراق ده‌درێت".
ئه‌م هه‌واڵه له‌پێگه‌ی ئارگه‌سی و بلومبێرگه‌وه بڵاوكرایه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن:" توركیا ڕێگه نادات نه‌وتی خاو له هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ره‌زامه‌ندی عێراق بگوازرێنه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان".
بەهجەت ئەحمەد خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە گرێبەستە نەوتییەکانی عیراقدا بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەئێستادا حکومەتی عیراق دوو بڕیاری زۆر گرنگی لەبارەی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەبەردەستدایە، یەکەمیان بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییە کە لە 15ی 2ی 2022 دەرچووە، دووەمیشیان بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس کە شەوی رابردوو دەرچووەو هەردوو بڕیارەکە یاسایین و پشتی پێدەبەسترێت".
"بەراگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان قەیرانێکی دارایی قوڵتر لە ساڵی 2014 روو لەهەرێم دەکات و ئەگەر حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عیراق رێکنەکەوێت مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی پێ‌نادرێت" بەهجەت ئەحمەد وایوت
دۆسیه‌ی دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیی ژووری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس نزیكه‌ی نۆ ساڵه به‌رده‌وامه‌و باس له‌وه ده‌كات كه توركیا ڕێككه‌وتنی ترانزێتی بۆریی نه‌وتی ساڵی 1973ی پێشێلكردووه، كه رێگه‌یداوه نه‌وتی خاو له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراقه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا، هه‌نارده‌ی توركیا بكرێت.
ناكۆكییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ٢٠١٤ كه حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا نه‌وتی هه‌نارده‌ی توركیا كرد‌و گرێبه‌ستی درێژخایه‌نی كرد له كاتێكدا ئه‌و بۆرییه پێشتر نه‌وتی خاوی له كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له باكوری عیراقه‌وه ده‌گه‌یانده به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.
هه‌رێمی كوردستان پشت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ڕێگه‌ی توركیاوه ده‌به‌ستێت و بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس فشار له‌سه‌ر هه‌ولێر توندتر ده‌كات و كارتی ده‌ستی له دانوستاندا له‌گه‌ڵ به‌غدا لاواز ده‌كات به‌تایبه‌ت له بواری نه‌وت و غاز دا. كه ئێستا خولی گفتوگۆ هه‌یه له‌گه‌ڵ كابینه‌ی محه‌مه‌د شیا ئه‌لسودانی سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی هه‌رێم .
حكومه‌تی عیراق ئێستا چه‌كی به‌هێزی به‌ده‌سته كه بڕیاری دادگای پاریسه ، هه‌روه‌ها كارتی دیكه‌شی به‌ده‌سته كه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراقه كه له شوباتی 2022ه‌وه یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستانی به "ناده‌ستووری" ناساند، هه‌روه‌ها دادگای فیدراڵی گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت پووچه‌ڵ كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ساڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان پابه‌ند بوون به‌بڕیاری دادگای فیدراڵی له پرۆسه‌ی ته‌سفیه‌كردن و ده‌رچوون له ته‌نده‌ر و گرێبهستهكاندان له كوردستان. به‌غدا.
جگه له‌وه‌ش كۆمپانیای بازرگانی گه‌وره‌ی ترافیگورا له كۆتایی مانگی یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم پچڕاند، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه ته‌نها ئاسته‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌تر ده‌كات و توانای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی خاوی خۆی ئاڵۆزتر ده‌كات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان رۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی تورکیا کردووە، وەزارەتی نەوتی عیراقیش بەڕەسمی پێشوازی لە بڕیارەکە کردوەو رایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارە نابێتە بەربەست لەبەردەم پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنکەرە، ئاماژەی بەوەشداوە کە میکانیزمێک دەدۆزنەوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەهەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی تورکیا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە