کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی نەوتی عیراق: لەگەڵ توركیا میكانیزمەكانی هەناردەكردنی نەوت تاوتوێ دەكەین

.

04:28 PM - 25/03/2023

دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، عیراق ھەناردەکردنی ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی ھەرێمی کوردستان و باکوری کەرکوکی راگرت، وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، "لەگەڵ توركیا میكانیزمەكانی هەناردەكردنی نەوت تاوتوێ دەكەین".

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، عیراق سكاڵای ناوبژیوانی لە دۆسیەی هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی توركیاوە، سەركەوتنی بەدەستهێنا.

ئاماژەی بەوەشکرد،  پێشوازی لە بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی سەربە ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس دەكەین.

باسی لەوەشکرد، میكانیزمەكانی هەناردەكردنی نەوتی عیراق لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناوچەكەو دەسەڵاتدارانی توركیا، تاوتوێ دەكەین.

تەئکیدیکردەوە، بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی نابێتە بەربەست لە بەردەم پەرەپێدان ‌و فراوانكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە