.
04:18 - 25/03/2023
بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عیراق بە رۆیتەرزی راگەیاند، دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، عیراق ھەناردەکردنی ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی ھەرێمی کوردستان و باکوری کەرکوکی راگرت.
دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە پاریسە دۆسییەیەکی ساڵی ٢٠١٤ی لەبەرژەوەندی عیراق یەکلاییکردەوە کە ئەو کات بەغدا سکاڵای لەسەر ئەنقەرە تۆمارکردبوو بەوەی کە رێککەوتنی نێوان ھەردوو وڵاتی پێشێلکردووە، بەغدا پێی وابوو کە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی بەنەدەری جەیھانەوە نایاساییە.
سایتی بلۆمبێرگیش ئاماژەی پێداوە، دوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای پاریس هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا راگیرا و لە دوێنێ شەوەوە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانەوە راوەستاوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە