کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نا، دەمانەوێ کۆتایی بە جەنگ بێنین

.

04:39 PM - 24/03/2023

بەکرفەتاح

عێراق فۆسا ئاردتینایەکی گەورەیە

سەرەتای ساڵی ٢٠٠٣ بوو مانگی سێ ھەموو دونیا چاوەروانی جەنگیان دەکرد ، رۆژانە لە رۆما دەیان ھەزاران ئەرژانە سەرجادە دژی جەنگ ، ئەو وەختە لە ئیتالیا بووم نوێنەری یەکێتی بووم بانگھێشتیان کردم بۆ بەرنامەی puerta puerta, بە مانا دەرگا دەرگا بەمانا ئاراستەی پێچەوانە لە تەلەفزێوێنی ئیتالیRaiuno، کە تەماشاکەرانی زیاتر لە چوار ملێۆن بوو، کاتێ چوومە سەر ستەیج برونۆ ڤێسپا ، پێشکەشکاری بەرنامە رێنمایی کردم بۆ سەر کورسییەکەم، سەیرم کرد بەرامبەرم سەرکردە چەپەکانی ئیتالیاو نوێنەری فاتیکان  کە دژی جەنگن و لە ریزەەکەی منیش سەرکردە ئیتالییە راستەکان کە لە گەل جەنگن ، ئەو شەوە دیار بوو من لە ریزی ئینتەرناشنەڵ سوسیالیست نەبووم. برونۆ ھاتە پێشەوە لێم و پرسیاری لێ کردم و ووتی ئێوەی کورد بۆ لەگەڵ جەنگدان؟ ووتم نا تۆ بەھەڵە تێگەشتووی کورد لە گەڵ جەنگ نییە، کورد ھەمیشە قوربانی جەنگە، ئێوە وا دازانن بەیانی جەنگ دەس پێئەکا،ببورە لێم ئێوە سەھون جەنگ چل ساڵە لە عێراق بەردەوامە ئێمە دەمانەوێ بیوەستنێنین ، دەزانی لە کوردستان و لە عێراق بە ھەزاران شارو دێ خاپور کراوە؟ دەزانی لە ئۆپەراسێوینی ئەنفال سەدان شارو گوند ھێرشی کیمیاوی بۆ سەریان ئەنجام دراوە ؟ دەزانی تەنھا لەو ئۆپەراسێوینە ١٨٢٠٠٠ کەس بێسەرو شوێن کراوە؟ دەزانی بەسەدان مزگەوت و کەنیسە خاپور کرواە؟ دەزانی ھەموو ھۆرەکانی باشووری عێراق ووشک کروان؟ تۆ دەزانی ئێستا عێراق گۆرستانێکی گەورەیە وەک گۆرستانی فۆسا ئاردتینا( خۆشەویستان گۆرستانی فۆسا ئاردتینا گۆرستانێکە کە لە ساڵی ١٩٤٢ پارتیزانێکی ئیتالی دژ بە نازییەکان و فاشییەکان، قومەبەلەیک فرێ دەداتە زیلێکی لەشکری نازی ئەڵمانی و ٣٦ سەرباز دەکوژێ، فەرماندەی نازییەکان دەچێتە زیندان و ٣٦٠ زیندانی لە ئەندامانی رێکخراوە چەپەکان و پارتە مەسیحیەکان لە ھەڤاڵەکانی ئەوانەی بەرامبەرم بوون ،گولە باران دەکا، ئێستا لە رۆما لە ھۆڵێکی گەورە قەبرسانیان بۆ دروست کردوون بە ناوی فۆسا ئاردتینا ) کە ئەمەم ووت برۆنۆ شۆک بوو چوار جار دووپاتی کردەوە، عێراق گۆرستانێکی گەورەیە ناوی فۆسا ئاردتینایە……

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە