.
03:22 - 24/03/2023
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی، بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٥ ئادار ٢٠٢٣ یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی (نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکەکانی تەندروستی و نۆڕینگە میللیەکان و نۆڕینگە ڕاوێژکاریەکان و خزمەتگوزاریەکانی نیمچەتایبەت).
بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی خۆشەویست و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران، ڕایدەگەیەنین کەوا دەوامی فەرمی یەک سەعات کەم دەبێتەوە بۆ سەعات 1:00 دوای نیوەڕۆ بۆ ئەو شوێنانەی کەوا ڕۆژانی شەممە دەوام تێدا هەیە وەکو نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکەکانی تەندروستی وە بۆ سەعات 2:00 دوای نیوەڕۆ بۆ دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان و بەڕێوەبەرایەتی و هەموو ئەو شوێنانەی کەوا ڕۆژانی شەممە دەوامیان تێدا نیە وە تەواوکەری دەوامەکانی ئێواران و شەوان بەشێوازی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
بەهیوای مانگی پڕ تاعەت و عیبادەت و ساغی و سەلامەتی هەمووان.
د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
٢٤ی ئاداری ٢٠٢٣
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە