کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی لەبارەی چارەنووسی 400 ملیار دینارەكە روونكردنەوە دەدات

.

04:44 PM - 23/03/2023

وەزارەتی دارایی هەرێم  لەبارەی 400 ملیار دینارەكەی بەغدا روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، تەنھا بۆ مووچە ھاتووەو بۆ ھیچ بابەتێکی تر خەرج ناکرێت و موچەی مانگی ئازاریش بەبێ کێشە دابەش دەکرێت.

دەقی روونکردنەوەکە:

لەسەر ئەو چەواشەکاریانەی تایبەت بە پرسی ٤٠٠ ملیار دینارەکە لە چەند سایت و پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە بەپێویستمان زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو. 

١- بڕی ئەو ٤٠٠ ملیار دینارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەچەند ھۆکارێک دواخراو لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان.   

 ٢- بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم ڕۆژی ١٤ ئازار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو ٤٠٠ ملیار دینارەکە تەنھا بۆ مووچە ھاتووەو بۆ ھیچ بابەتێکی تر خەرج ناکرێت و موچەی مانگی ئازاریش بەبێ کێشە دابەش دەکرێت.    

٣- جەخت دەکەینەوە ئەو ڕێژەیەی مانگانە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بۆ سلێمانی خەرج کراوەو خەرج دەکرێت ھیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەھاتووە.   

٤- بەھۆی دابەزینی داھاتی نەوتەوە کە بۆ مووچەی مانگی شوبات تەنھا ٣٤٠ ملیار دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە گەڵ ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد بۆ مووچەی مانگی شوبات تەرخان کراوەو ئەو کورتھێنانەشی دروست بووە لە داھاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە، ھەروەکوو چۆن پێشتر کراوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە