کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەلی عەلاق: 70 ترلیۆن دینار لەدەرەوەی بانكەكان مامەڵەی پێوە دەكرێت

.

04:36 PM - 23/03/2023

 

 پارێزگاری بانكی ناوەنديی عیراق دەڵێت، زیاتر لە 70 ترلیۆن دینار لەدەرەوەی بانكەكان مامەڵەی پێوە دەكرێت، تەئكیدیش دەكاتەوە ئەو بڕەپارەیەكی زۆر زۆرەو ریژەیەكی زۆرە لە كۆی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەكەمان.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆر پارەی كاش لە دەرەوەی بانكەكان هەیە، پێویستە لە داهاتوودا پێداچونەوە بەخزمەتگوزارییەكانی نێو بانكەكان بكرێت، بۆ ئەوەی ئەو پارانە بگەڕێندرێنەوە بۆ بانكەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، قەرزدان یەكێكی كارە سەرەكیەكانی بانك، بۆ ئەوەی جوڵەو چالاكیە جیاوازەكانی بواری ئابووری بەردەوام بێت، لەماووی رابردووشدا بانكی ناوەندی چەند پاكێجێكی لەوبوراەدا هەبووە، لەوانە دابینكردنی 5 ترلیۆن دینار قەرز بۆ پرۆژەكانی پیشەسازی، كشتوكاڵی و ترلیۆنێك دیناریش بۆ پرۆژەی بچوك و مامناوەند.
 عەلاق باسی لەوەشكرد، كە لەرێگەی بانكەكانەوە بڕی 13 ترلیۆن دینار قەرز دراوە بۆ كەرتی نیشتەجێبوون و هەوڵیش دەدرێت ئەو برە زیاتر بكرێت

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە