کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆیۆتا بەرهەمهێنانی كامری ڕادەگرێت

.

04:28 PM - 23/03/2023


كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بڕیاریدا، تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ قۆناغ بە قۆناغ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كامری لە ناوخۆی وڵاتەكەی ڕابگرێت‌و زیاتر گرنگی بەو وڵاتانە بدات كە خواستێكی زۆریان لەسەر كڕینی كامری هەیە.
تۆیۆتا بریكارەكانی ژاپۆنی ئاگاداركردۆتەوە، فرۆشی ناوخۆیی بە قۆناغ كۆتایی دێت و كۆمپانیای تۆیۆتا لە ئێستاوە زۆربەی داواكارییە نوێیەكانی وەستاندووە، مۆدێلە نوێیەكانی كامری كە لە قۆناغی پەرەپێداندان بە تایبەتی بە بازاڕەكانی دەرەوەی وڵات دەفرۆشرێن.
كامری بەشێوەیەكی سەرەكی لە ئەمریكا، ژاپۆن‌و چین دروستدەكرێت‌و هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی كۆرۆلا، كامری ئۆتۆمبێلێكی گرنگە بۆ كۆمپانیاكە و ناوی كامریش لە وشەیەكی ژاپۆنییەوە هاتووە كە بە واتای (تاج) دێت.
تۆیۆتا لەساڵی 1980وە تائێستا نزیكەی یەك ملیۆن‌و 300 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری كامری لەناوخۆی ژاپۆن فرۆشتووە، لەسەرئاستی جیهانیش لە زیاتر لە 100 وڵات دەفرۆشرێت‌و تاكۆتایی ساڵی 2022 زیاتر لە 21 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كامری فرۆشتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە