کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی گۆشت لە هەرێمی كوردستان زیاتر بەزردەبێتەوە

.

04:18 PM - 23/03/2023


لێپرسراوی ڕێكخراوی ڤێتێرنەری لەپێناو ژیان هۆشداری دەدات ئەگەر حكومەت ڕێوشوێنی بەپەلە نەگرێتەبەر نرخی گۆشت زۆر زیاتر بەرزدەبێتەوە، كە ئێستا لەنێوان 20 بۆ 25 هەزار دینارە.


بەگوێرەی ئامارێكی كوشتارگەی نوێی سلێمانی، لە ماوەی پێنج ڕۆژی بەر لە جەژنی نەورۆز 294 تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە‌و 211 تۆن‌و 750 كیلۆ گۆشتی ئاژەڵی بچووك كە لەڕووی تەندروستی‌و بەهای خۆراكی، شیاوبوون بۆ خواردن ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی كراون، كە بەراورد بەنەورۆزی ساڵی ڕابردوو 50 تۆن كەمیكردوە، هۆكاری ئەمەش بۆ گرانبوونی نرخی گۆشت‌و خراپی كەش‌و هەوای ڕۆژانی نەورۆز دەگەڕێتەوە.


لای خۆشیەوە د.شاڵاو عارف لێپرسراوی رێكخراوی ڤێتێرنەری لەپێناو ژیان بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند، چەند هۆكارێك بوونەتەهۆی ئەوەی نرخی یەك كیلۆ گۆشت لە هەرێمی كوردستان بۆ 20 تا 25 هەزار دینار بەرزببێتەوە، هۆكاری سەرەكیش ئەوەیە كە كەرتی ئاژەڵداری زۆر پاشەكشەی كردوە، هەروەها هاوردەكردنی ئاژەڵ كەمیكردوە.


وتیشی، پێشتر لە جۆرجیا، ئەرمینیا‌و ئۆكرانیا‌و ئێران‌و سوریاوە ئاژەڵ هاوردە دەكرا، بەڵام ئێستا لەو وڵاتانە نرخی ئاژەڵ گرانبووە‌و هەندێكیشیان گومرگیان خستۆتەسەر.


د.شاڵاو عارف هۆشداریدا، ئەگەر بەزوویی پلانێك دانەنرێت ئەوا نرخی گۆشت زۆر زیاتر بەرزدەبێتەوە، بۆیە پێویستە كەرتی ئاژەڵداری ببوژێتەوە‌و لەو وڵاتانەوە ئاژەڵ هاوردە بكرێت كە نرخ تیایدا هەرزانە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە