کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كڕینی بەنزین و گاز دەبێت بە ئەلكترۆنی

.

03:30 PM - 23/03/2023

لەمەودوا كڕینی بەنزین و گاز لە لایەن شۆفێرانەوە لە وێستگەكانی سووتەمەنی بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت.

 

لەو بارەیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: لە ئەمڕۆ پێنج شەممە 2023/3/23 وە وەزارەتەكەمان لە رێگەی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان و بە هاوكاریی بانكی ناوەندیی عیراق و كۆمپانیاكانی رێكخستنی پارەدانی ئەلكترۆنی، پڕۆژەی پارەدان بە شێوەی ئەلكترۆنی لە وێستگەیەكی دابەشكردنی سووتەمەنی لە شاری بەغداد جێبەحێ دەكات، كە شۆفێر راستەوخۆ بە شێوەی ئەلكترۆنی پارەی بەنزین و گاز دەدات.

 

راشیگەیاند: ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێكی سەرەتاییە و لە مانگی ئایندەدا فراوانتر دەكرێت، بەشێوەیەك پارەدان بە شێوەی ئەلكترۆنی لە سەرجەم وێستگەكانی سووتەمەنی لە پارێزگای بەغداد و پارێزگاكانی تری عیراق جێبەجێ دەكرێت.

 

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەم پڕۆژەیە بایەخی زۆری هەیە و سەرەتای پڕۆژەیەكی گەورەیە بۆ ئەوەی ئیتر كێشەی پارەی كاش نەمێنێت و هاوڵاتی فێر بێت بەشێوەی ئەلكترۆنی مامەڵە داراییەكانی رایی بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە