کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎كورد وتەنی بیدوێنە شەرحی خۆی دەكا

.

08:32 PM - 22/03/2023

‎كورد وتەنی بیدوێنە شەرحی خۆی دەكا


لاوێن ئەبو زێد


كەمال كەركوكی بەناوی پارتییەوە دەڵێت: مەحاڵە رێگە بە یەكێتیی بدەین جارێكی تر پۆستی پارێزگای كەركوك وەربگرێتەوە.

‎ئەو قسەیەی كەمال كەركوكی هەر كەسێكی تر بیكردبایە دەیان بوختان و وەڵام و وەڵامكاری لێدەكەوتەوە و پارتیەكان بە درۆیان دەخستەوە و وایان نیشان دەدا كە ئەوەندە لە خەمی كەركوك و كەركوكیەكانن ئەوەندە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ مەسەلەی كەركوك دەكەن كە ئەوان هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە پارێزگاری كەركوك كوردبێت گرنگ نیە چ لایەنێكە .
‎كەمال كەركوكی باسی زۆرترین دەنگی كەركوك دەكا بێ ئاگا لەوەی كە ژمارەی كورسیەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەموو هەڵبژاردنەكانی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە  ژمارەی كورسیەكانی پارتی زیاترە، باشە ئەگەر وایە بۆ لە كوردستان لافی زۆرترین ژمارەی كورسی لێدەدەن و بەم نەفەسەوە دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەكەن، بەڵام لە كەركوك باسی ژمارەی دەنگی كاندید دەكەن دیارە بانێك و دوو هەوایە، دڵنیام كەمال كەركوكی ئەوەندە بێ ئاگا نیە و ئەوەندەش كەم ئەزمونی سیاسی نیە نەزانێ ژمارەی كورسی حوكم دەكا نەوەك ژمارەی دەنگی كاندید .
‎ئەویش ژمارەی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا پۆستی پارێزگار یەكلایی دەكاتەوە نەوەك ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام كێ ئەو قسانەی پێدەكا اللە و اعلم، ئەگەر پارتی و كەمال كەركوكی لافی ئەوە لێدەدەن ژمارەی كورسیەكانی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگایان زۆرە دەبێ ئەوەش بزانن كە لە كۆتا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە كەركوك یەكێتی و پارتی بە یەك لیست چوونە هەڵبژاردنەوە و پارتی زیاتر لە نیوەی كورسیەكانیان بە دەنگی یەكێتی بەدەستهێنا، ئەوەش زۆر ڕوونە كە یەكێتی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك یان چوونە پەڕلەمانی عیراق و لە شوێنیان ئەندامانی پارتی شوێنیان گرتنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە