کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا: رۆژانە 500 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكەینەوە

.

05:35 PM - 22/03/2023

 (ئەلیكساندەر نۆڤاك) جێگری سەرۆك وەزیرانی روسیا دەڵێت، وڵاتەكەی تاوەكو مانگی حوزەیرانی 2023 رۆژانە 500 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە.
(ئەلیكساندەر نۆڤاك) كە دانوستانكاری سەرەكی مۆسكۆیە لە هاوپەیمانی ئۆپیك پڵەس و لێپرسراوی یەكەمی حكومەتە لە بواری وزەدا رایگەیاندووە، ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی كە وڵاتەكەی پلانی بۆ دانابوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بریاری كەمكردنەوەی ئاستە بەرهەمهێنانی نەوتی روسیا تاكلایەنەو خۆبەخشانەیە و تاوەكو مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیش بەردەوام دەبێت لە كەمكردنەوەی 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
جێگری سەرۆك وەزیرانی روسیا راشیگەیاند، فشارێكی زۆر لەسەر بازاڕەكانی نەوتی جیهان هەیەو بریاری دانانی ئاستێك بۆ نرخی نەوتی ولاتەكەمان هەوڵێكی زۆر مەترسیدارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە