کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگای فیدراڵی داواكارییەكی لەبارەی راگرتنی ناردنی 400 ملیار دینارەكە رەتكردەوە

.

04:27 PM - 22/03/2023

دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق سكاڵای پەرلەمانتارێكی لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان رەتكردەوە.


دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق رۆژی 13 ئاداری 2023 سكاڵایەكی (مستەفا جەبار سەنەد) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقی سەبارەت بە ناردنی 400 ملیار دینار بەشێوەی قەرز لەلایەن بانكی بازرگانی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان رەتكردەوە.


دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەرئەوەی ئەو داوایە سیفەتی مستەعجەلی لەدەست داوەو بریاردان بەداوای راگرتنی مستەعجل دەبێتە هۆی بریاردانی پێشوەختە.


ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی ١٣ی ئادار ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی پێشاندا ٤٠٠ ملیار دینار بە شێوەی قەرز لە بانكی بازرگانی بداتە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی هەرێمیش رایگەیاند، ٤٠٠ ملیارەكەیان تەسلیمكراوەو بۆ مووچە تەرخاندەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە