.
04:05 - 22/03/2023
لە روداوێكی هاتوچۆدا لە نێوان پاسێكی نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی جۆری كراون 23 كەس بوونە قوربانی.
لەو بارەیەوە نەبیل موسەوی قائیمقامی قەزای سوق شیوخ رایگەیاند: روداوێكی هاتوچۆ لە نێوان پاسێكی نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا روویداوە و بەهۆیەوە 2 كەس گیانیان لەدەستداوە و 21 كەسی تریش برینداربوون.
راشیگەیاند: روداوەكە لە سەر رێگایەكی سەرەكی ناوچەی تەل لەحم لە خواروی پارێزگای زیقار رویداوە، تیمەكانی فریاگوزاری چوونەتە شوێنی روداوەكە، لاشەی ئەو دوو كەسەی گیانیان لەدەستداوە رەوانەی پزیشكی دادوەری كراون و بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای سوق شیوخ كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە