کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەوامی فەرمانبەران کەمدەکاتەوە

.

03:51 PM - 22/03/2023

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بۆ ماوەی یەک سەعات کەمدەکرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی، داواکارین لە خودای پەروەردگاری مەزن، مانگی رەمەزانی پیرۆز ببێتە دەرفەتی تەبایی و برایەتی و یەکریزی میللەتەکەمان.

بەم بۆنەیەوە لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر ڕایدەگەیەنین کە دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بۆ ماوەی یەک سەعات کەمدەکرێتەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە