.
02:55 - 22/03/2023
دەستەی دەستپاكی عیراق بڵاویكردەوە، كە ئیمارات سێ كەسی بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی تەسلیم كردوینەتەوە.
لەو بارەیەوە حەیدەر حەنون سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عیراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئیمارات سێ تۆمەتباری بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی تەسلیم كردوینەتەوە.
راشیگەیاند: لەگەڵ چەند وڵاتێك لێكتێگەیشتنمان ئیمزا كردووە بۆ ئاسانكاری و بەدواداچوونی پارە دزراوەكانی عیراق و تۆمەتبارەكان، و ئیماراتیش سێ تۆمەتباری تەسلیم كردووین, لەم مانگەشدا یاداشتێكی لێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتە ئیمزا دەكەین بۆ هەمان مەبەست.
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عیراق راشیگەیاند: دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی سەركەوتوو بووە و توانیویەتی دەستكەوتی باش بەدەستبهێنێت, كە بەرهەمەكەی (63) دۆسیەیە و (7) یان ڕەوانەی دادگا كراون، هەروەها ڕەشنووسی هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكی و بەدەستهێنانی پارە بەشێوەیەكی ناڕەوا, ئامادەكراوە.
حەنون ئاماژەی بەوەشكرد: تەنها لەساڵی 2022 دا, نزیكەی هەزار كردەوەی دەستبەسەراگرتن ئەنجامدراوە و 575 تۆمەتباریش دەستگیركراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە