کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی بارانبارین ئاوی بەنداوی دەربەندیخان نزیکەی پێنج مەتر زیادی کردووە

.

02:36 PM - 22/03/2023

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان تایبەت بە گەلی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارین ئاوی بەنداوی دەربەندیخان نزیکەی پێنج مەتر زیادی کردووە.

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان سامان ئیسماعیل بە گەلی کوردستانی ڕاگەیاند، لە رۆژی ٨/٣/٢٠٢٣وە لەماوەی ١٤ رۆژدا رێژەی بارانبارین ٩٨.٤ ملم باران باریوە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان پێنج مەتر سەرکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بارانبارینی ماوەی ڕابردوەوە داهاتی ئاو بۆ ناو دەریاچەی دەربەندیخان پێنج مەتر بووە، دەکاتە ٢٠٤ ملیۆن مەتر سێجا ئاو.

 

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە