.
02:07 - 22/03/2023
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و هەولێر دەستیپێکردۆتەوە.
بەھمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی تایبەت بە گەلی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە ئەم بەنزینە لەلایەن حکومەتی عیراقییەوە بۆ هەرێمی کوردستان دابینکراوە، رۆژانە شەش تەنکەری ٣٦ هەزار لیتری دێت بۆ پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی راپەرین و ئیدارەی گەرمیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی بەنزینەکە ٦٩٠ دینارە، بۆ تەکسی و پاس نابێت تەنها بۆ سەیارەی تایبەتە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە