.
01:20 - 22/03/2023
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنوری ناڵپارێز چەند کورەیەکی خەڵوزکردن تێکدران و دەست بەسەر ژمارەیەک داری بڕدراودا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگری کردن لە سەرپێچیکاران و پاراستنی سروشتی سنورەکەیان و لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز بۆ سنوری گوندی کۆڵیتان ی سەروو لە سنوری ناحیەی ناڵپارێز، توانرا پێنج کورەی خەڵوز کردن تێکبدرێت و دەست بگیرێت بەسەر ژمارەیەک داری بڕدراودا کە لەلایەن سەرپێچیکارانەوە بڕدرابوون و بۆ مەبەستی خەڵوز کردن ئامادەکرابوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەوکەسانەی ئەوکارەیان ئەنجامداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە