.
12:02 - 22/03/2023
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کارنەکردن بە رێنماییە تەندروستییەکان لیژنە هاوبەشەکان شاورمەو پیتزای (مستەر شاورمە)ی لە بەکرەجۆ داخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی لیژنەی رۆژهەڵاتی بەکرەجۆ، ئەو شاورمەیە پابەندی مەرجە تەندروستییەکان نەبووەو پەڕی مریشک بەسەر مریشکە برژاوەکانەوە بووەو خواردنی رۆژانی پێشتری فرۆشتووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئەو شاورمەیە داخراو تەواوی رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە