کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ تەرمی نۆ شەڕڤانەکەی هەسەدە لە حەسەکە بەخاکدەسپێردرێن

.

11:00 AM - 22/03/2023

بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی ئەو نۆ شەڕڤانەی هەسەدە بەخاک بسپێردرێن، کە لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەرەکەی هەسەدە لە سنوری دهۆک شەھیدبوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی ناوەندی راگەیاندنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، ئەمڕۆ رێوڕەسمێکی ناوەندی و سەربازیی بۆ بەخاکسپاردنی نۆ شەڕڤانەكە ئەنجام دەدەن.

هەسەدە لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا، داوادەکات وەک وەفایەک بۆ ئەو شەهیدانە کە بۆ پاراستنی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە گیانی خۆیان بەختکردووە، بە ڕۆحیەتێکی نەتەوەیی و یاخیبوون بەشداری رێوڕەسمی ماڵئاوایی شەھیدان بکەن.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، رۆژی ١٥ی ئەم مانگە بەهۆی رەوشی کەشوهەوا دوو هێلیکۆپتەر لە ناوچەی چەمانکێ لە سنووری پارێزگای دھۆک کەوتنەخوارەوە و بەهۆیەوە نۆ شەڕڤانی هەسەدە شەهیدبوون، کە یەکێکیان شەڕڤان کۆبانێ فەرماندەی یەکینەکانی دژەتیرۆر بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە