کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبیان بۆردومان کرد

.

10:35 AM - 22/03/2023

میدیاکانی سوریا ڕایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبیان بۆردومان کرد.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی مووشەکیی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیسرائیلی بۆردومان کردووە.

بای لەوەشکردووە، نزیک سەعات 3:55 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بە ژمارەیەک مووشەک لە ئاراستەی دەریای ناوەڕاستەوە لە ڕۆژئاوای لازقییە ئەنجامدا و دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی کردە ئامانج.

ڕونیشیکردەوە، زیانی ماددیی زۆر بە فڕۆکەخانەکە گەیشتووە، ئەمەش دەبێتە سێیەم هێرشی ئیسرائیل تەنها لەم مانگەدا.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە